گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەک لە قایمقامى سلێمانییەوە

2020.11.05 - 13:20
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لە قایمقامى سلێمانییەوە

ناس کورد-

قایمقامى سلێمانى لەبارەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە هۆشدارى دەدات و رایدەگەیەنێت "پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بین روبه‌ڕوی كاره‌سات ده‌بینه‌وه".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوێکى قایمقامیەتى سلێمانى کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە (5ى تشرینى دووەمى 2020)، ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی له‌ هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتی گه‌شتوگوزار، پۆلیس، ئاسایش و لیژنه‌ هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌شێك له‌ كافتریا، ریستۆرانت، ئوتێل و مۆتێله‌كان كۆبوه‌وه‌.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه‌ كه‌ روبه‌ڕوی مرۆڤایه‌تی بوه‌ته‌وه‌‌ بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌مومان پێكه‌وه‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌ژیان بده‌ین و خۆمان و ئازیزان و خۆشه‌ویستانمان له‌ توشبون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بپارێزین و رێگریش بكه‌ین له‌ زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌.

 

وتیشی، له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنی روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سلێمانی، بڕیار دراوه‌ پێداچونه‌وه‌ به‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی و تاكپارێزیدا بكرێت و هه‌مو بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان زیاتر پابه‌ندی مه‌رجه‌كان بكرێت.

 

قایمقامى سلێمانى رونیکردەوە، رۆژانه‌ ژماره‌ی توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌زیاد بوندایه‌، پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بین روبه‌ڕوی سه‌ختی ده‌بینه‌وه‌ بۆیه‌ ده‌بێت هه‌مومان رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ین و خۆمان بپارێزین و نه‌گه‌ینه‌ حاڵه‌تی نه‌خوازراو و به‌چاوی خۆمان روداوی ناخۆش ببینین.

 

ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد‌: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان، یه‌كه‌م مه‌رجی كاركردنی شوێنه‌كان جێبه‌جێ كردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزییه‌ به‌ به‌ستنی ماسك و به‌كارهێنانی پاكژكردنه‌وه‌ (تعقیم) و ره‌چاوكردنی روبه‌ری شوێنه‌كه‌ بۆ دروست نه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توندییان ده‌كه‌نه‌وه‌.