گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى دارایى دەستپێکردنى دابەشکردنى موچەى راگەیاند

2020.11.05 - 13:03
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى دارایى دەستپێکردنى دابەشکردنى موچەى راگەیاند

ناس کورد- 

وەزارەتى دارایى عێراق دەستپێکردنى دابەشکردنى موچەى مانگى تشرینى یەکەمى 2020ى خانەنشینانى ڕاگەیاند.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوێکى وەزارەتى دارایى عێراقدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژە بەوە کراوە (5ى تشرینى دووەمى 2020)، دەست بە دابەشکردنى موچەى مانگى تشرینى یەکەمى 2020ى خانەنشینان کرا. 

 

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە واچاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەى داهاتووى پەرلەمانى عێراق پڕۆژە یاساى قەرز تێبپەڕێنرێت بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى و گرەنتیکردنى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان. 

 

پێشتر لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا، عەلى عەلاوى، وەزیرى دارایى عێراق رایگەیاند "ئەگەر یاساى قەرز پەسەندبکریت دەتوانرێت لە کۆتایى هەفتەى داهاتودا دەست بە دابەشکردنى موچە بکرێت و هۆشدارى ئەوەشیدا لە دۆخى پەسەند نەکردنى یاساکەدا دابەشکردنى موچە بۆ ماوەى پێنج هەفتە دوادەکەوێت.