گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانایان شوێنێکى جەستەى مرۆڤیان ئاشکرا کرد کە کۆرۆناى تێناچێت

2020.11.05 - 11:47
App store icon Play store icon Play store icon
زانایان شوێنێکى جەستەى مرۆڤیان ئاشکرا کرد کە کۆرۆناى تێناچێت

ناس کورد- 

شارەزایانى زانکۆى واشنتۆن لە سانت لویس ئاشکرایانکرد، گلێنەى چاوى مرۆڤ ڤایرۆسى کۆرۆناى تێناچێت و ڕێگە نادات لە ڕێگەیەوە ڤایرۆس بچێتە جەستەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

زانایانى زانکۆى واشنتۆن لە لێکۆڵینەویەکى نوێدا کە لەسەر 25 خۆبەخش و ژمارەیەک مشک کراوە و (5ى تشرینى دووەمى 2020) لە گۆڤارى Cell Reportsى زانستى بڵاوکراوەتەوە ئەوەیان ئاشکراکردوە، گلێنەى چاو ڕوبەڕوى سێ جۆر ڤایرۆس کراوەتەوە ئەوانیش "کۆرۆنا، زیکا و هێرپس".

 

ڕونیشکراوەتەوە، دەرکەوتوە زیکا و هێرپس دەتوانن لە گلێنەى چاودا گەشە بکەن بەڵام کۆرۆنا ناتوانێت، بەڵام دیار نییە کە جیاوازییەکە چییە لەنێوان ئەو ڤایرۆسانەدا کە بەو شێوەیە کار دەکەن و چى دەبێتە هۆى ئەوەى گلێنەى چاو بەرگرى بکات دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

 

زانایان باسیان لەوە شکردوە، بەڵام هانى ئەو کەسانە دەدەین کە لە بوارى پزیشکیدا کار دەکەن لەکاتى مامەڵەکردن لەگەڵ توشبوانى کۆرۆنا واز لە چاویلکە و ڕوپۆشى چاو نەهێنن تا ئەو کاتەى بە تەواوەتى دڵنیا دەبنەوە لە لێکۆڵینەوەکە.