گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ویستویانە لە ڕەمەزاندا بیفرۆشن

کەلار؛ دەستبەسەر 10 تۆن خورماى ماوە بەسەرچوودا گیرا

2019.05.10 - 08:54
App store icon Play store icon Play store icon
کەلار؛ دەستبەسەر 10 تۆن خورماى ماوە بەسەرچوودا گیرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە کەلار دەستبەسەر 10 تۆن خورماى ماوە بەسەرچوودا گیرا، کە چەند فرۆشیارێک ویستویانە لە ڕەمەزاندا بە هاوڵاتیانى بفرۆشن. . لە ڕاگەیەندراوێکى قایمقامیەتى قەزاى کەلاردا هاتووە، لەنێو دووکانێکى عەلوەى کەلاردا لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامیەت، توانیان دەستبگرن بەسەر زیاتر لە 10 تۆن خورمادا کە بەروارى دەرچوون و ماوەبەسەرچوونى لەسەر نەبووە و ویستراوە بفرۆشرێت. . ئاماژە بەوەکراوە، پاش لێکۆڵینە و پشکنینى خورماکە لەلایەن خۆپاراستنى گەرمیانەوە دەرکەوتووە، خورماکە بە تەواوى تێکچووە و بە کەڵکى خواردن نەماوە، بۆیە تەواوى خورما دەستبەسەر گیراوەکە لە لایەن لیژنەکەى قایمقامییەتەوە لەناوبرا. . قایمقامیەتى قەزاى کەلار سوپاسى ئەو هاوڵاتییەى کرد کە زانیارییەکانى پێدوان و داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە هەر بابەتێکى لەو جۆرە ئاگاداریان بکەنەوە. .