گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داواى جێبەجێکردنى یاسای پارێزبەندى مامۆستایان دەکرێت

2020.11.05 - 10:04
App store icon Play store icon Play store icon
داواى جێبەجێکردنى یاسای پارێزبەندى مامۆستایان دەکرێت

ناس کورد- 

لیژنەى پەروەردەى پەرلەمانى عێراق داواى جێبەجێکردنى یاسای پارێزبەندى مامۆستایان دەکات، دەشڵێت، بە جێبەجێکردنى ئەو یاسایە یەک دینار لەسەر حکومەت ناکەوێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، تەعمە لەهیبیى بڕیاردەرى لیژنەى پەروەردە لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند (5ى تشرینى دووەمى 2020)، یاسای پارێزبەندى مامۆستایان لەخولەکانى پیشووى پەرلەماندا پەسەند کراوە بەڵام تا ئیستا ئەو یاسایە کارى پێناکرێت سەربارى ئەوەى یاسایەکى پڕ بایەخە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لیژنەى پەروەردە لەسەر ئەوە کۆکە لەگەڵ حکومەتدا قسە بکات و جێبەجێکردنى یاساکە بەپێویست دەزانێت.

 

لەهیبیى باسى لەوەش کردووە، ئەو یاسایە مامۆستایان لەزۆر کێشەى عەشایەرى کە پیشەکەى دەخاتە مەترسیەوە دەپارێزێت هەروەها هێزێکیشى پێدەبەخشێت.

 

ئەندامەکەى لیژنەى پەروەردە ئەوەشى خستووەتە ڕوو، یاساکە هیچ شوێنکەوتە و بارگرانیەکى دارایى نییە و بەجێبەجێکردنیشى یەک دینار لەسەر حکومەت ناکەوێت.