ناس کورد-
وەزیرى دارایى عێراق رایگەیاند، ئەگەر پەرلەمان یاساى قەرز پەسەند نەکات دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران دوادەکەوێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى عەلاوى، وەزیرى دارایى عێراق لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند (5ى تشرینى دووەمى 2020)، ئەگەر پەرلەمانى عێراق یاساى قەرز پەسەند نەکات دابەشکردنى موچە بۆ پێنج هەفتەى دیکە دوادەکەوێت.
هاوکات عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فه‌رمی عێراق كه ناس كورد به‌دواداچوونی بۆ كردووه ڕایگه‌یاند (4ی تشرینی دووه‌می 2020)، پڕۆژه یاسای قه‌رز له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند بكرێت ده‌توانین له كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوودا مووچه دابه‌ش بكه‌ین.
لێدوانه‌كه‌ی عه‌لاوی له كاتێكدایه كه ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی حکومەتى عێراق لە لێدوانێکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (3ی تشرینی دووەمی 2020) رایگەیاند "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری پەیوەندی بە سەرۆکى فراکسیۆنەکانەوە کردووە بۆ ئەوەى هەرچی زووە یاسای قەرزەکان تێپەڕێنرێت لە پەرلەمان".
دەشڵێت، "کازمی وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەى چارەسەرێکی خێرا بدۆزێتەوە بۆ بەپەلە دابەشکردنی موچەی خانەنشینان و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.