ناس کورد-
وەزیرى تەندروستى عێراق رایگەیاند، هێشتا عێراق لە بازنەى مەترسى ڤایرۆسى کۆرۆنادایە و هەتا ئێستا ئەو مەترسییەى تێنەپەڕاندووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەسەن تەمیمى، وەزیرى تەندروستى عێراق لە لێدوانێکى بۆ ڕۆژنامەى سەباح-ى فەرمى کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند (5ى تشرینى دووەمى 2020)، لەماوەى رابردوودا وەزارەت لەسەرجەمى پارێزگاکان ڕێژەیەکى باشى چاکبوونەوەى لە کۆرۆنا تۆمارکردووە کە دەگاتە نزیکەى لەسەدا 85 و هاوکات بەڕیژەى 2,3% کەمبوونەوەى ڕێژەى گیانلەدەستدانى بەهۆى کۆرۆناوە تۆمارکرد.
وتیشى "بەرزبوونەوەى ڕێژەى چاکبوونەوە بۆ گەشەکردنى توانایى وەزارەت و زیادبوونى شارەزایى کادرە پزیشکى و تەندروستییەکان دەگەڕێتەوە لەگەڵ خێرایى لە دیاریکردنى پەتاکە و دابینکردنى چارەسەرى پێویست.
تەمیمى جەختى کردەوە، هێشتا عێراق لە بازنەى مەترسیى ڤایرۆسەکەدایە و داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە پابەند بن بە رێنماییە تەندروستییەکان و خۆیان بپارێزن.