گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردنى شارەوانییەکەیان ئەستەنبولییەکانى لە گەشتى هاوینە بێبەری کرد

2019.05.10 - 08:35
App store icon Play store icon Play store icon
دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردنى شارەوانییەکەیان ئەستەنبولییەکانى لە گەشتى هاوینە بێبەری کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە ئەستەنبول 90%ى ئەو کەسانەى خۆیان ئامادەکردبوو گەشتى هاوینە ئەنجامبدەن، گەشتەکانیان هەڵوەشاندۆتەوە، ئەوەش بۆ خۆ ئامادەکردنیانە بۆ هەڵبژاردنى شارەوانى ئەستەنبول. . پاش ئەوەى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى تورکیا ئەنجامەکانى هەڵبژاردنەکەى 31ى ئازارى پارێزگاى ئەستەنبولى هەڵوەشاندەوە، بڕیاریدا لە 23/6/2019 هەڵبژاردنى ئەو پارێزگایە بۆ جارى دووەم بەڕێوە بچێتەوە، بەو هۆیەوە دانیشتوانى پارێزگاى ئەستەنبول بۆ ئەوەى بەشداربن لە پرۆسەى دەنگدان، گەشتەکانیان لە هاویندا هەڵوەشاندەوە. . فەیروز بایلیکایا سەرۆکى یەکێتى ئاژانسەکانى گەشتکردنى تورکیا بە ڕۆژنامەى حوریەتى توکى ڕاگەیاندووە، پاش بڕیارەکەى کۆمسیۆنى هەڵبژاردن، 90% دانیشتوانى ئەستەنبول کە تکتى گەشتیان بۆ هاوین ئامادە کردبوو، گەشتەکانیان هەڵوەشاندەوە، ئەوەش بۆ بێبەشنەبوون لەو پرۆسەیە. . کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى تورکیا لەسەر سکاڵاى ئاکەپە بڕیاریدا هەڵبژاردنى شارەوانى ئەستەنبول هەڵوەشێنێتەوە و لە هاوینى ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکە دووبارە بکرێتەوە. . .