ناس كورد-
جۆ بایدن کاندیدى دیموکراتەکانى ئەمریکا تائێستا زیاتر لە 70 ملیۆن دەنگى بەدەستهێناوە و بەوەش ژمارەى پێوانەیى باراک ئۆباماى کاندیدى هەمان حزبى شکاند کە لە هەڵبژاردنەکانى 2008 زیاتر لە 66 ملیۆن دەنگى بەدەستهێنابوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رادیۆى سەوای ئەمەریكی بڵاویکردوەتەوە، (4ى تشرینى یەکەمى 2020)، جۆ بایدن 69.5 ملیۆن دەنگى بەدەستهێناوە لە هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى ئەمریکا.
ڕونیشیکردوەتەوە، بەوەش ژمارەى پێوانەیى هەڵبژاردنەکانى شکاندا کە بەناوى باراک ئۆباماى سەرۆکى پێشووى ئەمریکاوە بوو کە لە هەڵبژاردنى ساڵى 2008 زیاتر لە 66 ملیۆن دەنگى بەدەستهێنابوو.
بهگوێرهی داتاکانى تۆڕى فۆکس نیوزى ئەمریکى کە ڕوماڵى هەڵبژاردنەکان دەکات، تا نیوەشەوى چوار شەممە لەسەر پێنج شەممە، بایدن ژمارەى دەنگەکانى زیادیان کردوە و زیاتر لە 70.5 ملیۆن دەنگى بەدەستهێناوە و ژمارەى دەنگەکانیشى بەردەوام لەزیادبوندایە.