گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ پلانگێڕییه‌ك ده‌كات بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ 

2020.11.04 - 23:07
App store icon Play store icon Play store icon
به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ پلانگێڕییه‌ك ده‌كات بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ 

ناس كورد- 

ئەندامێکى لیژنەى پەیوەندیەکانى پارتى کڕێکارانى کوردستان "پەکەکە" ڕایگه‌یاند، تۆمەتبارکردنمان بە کوشتنى پێشمەرگەیەک هیچ نییە جگە لە هەوڵێکى تورکیا بۆ هەڵگیرسانى شەڕى ناوخۆ لەنێوان هێزه‌ كوردییه‌كان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کاوە شێخ موس، ئەندامى لیژنەى پەیوەندیەکانى پەکەکە له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ ناس كورد به‌دواداچوونی بۆ كردووه‌ رایگه‌یاند (4ى تشرینى دووەمى 2020)، ئەوەى ڕودەدات هەوڵێکى پارتى دیموکراتى کوردستانە بۆ ئیستفزازکردنمان و ئەو کێشە چەکداریانەى پارتى دروستى دەکات بەڵگەیە بۆ ئەوە.

 

باسى لەوەشکرد، ئەو کێشە سەربازیانەى پارتى لەو ناوچانەى پەکەکەى لێیە دروستى دەکات هەوڵێکى تورکیایە بۆ ئەوەى شەڕى ناوخۆیى لەنێوان کوردەکاندا دروست بکات.

 

(4ى تشرینى دووەمى 2020) لە ناحیەى چەمانکى گرژى سەربازى لەنێوان هێزەکانى پێشمەرگە و پەکەکە ڕویدا و تائێستاش هۆکار و ڕوداوەکانى ڕوون نین، هەردولاش یەکترى بە هەوڵدان بۆ دروستکردنى شەڕ و پێکدادانى سەربازى تۆمەتبار دەکەن.