ناس کورد-
شارەزایەکی ئەمهریکی لە بواری ئابوریی، پێشینی دەکات بردنەوەی دیموکراتەکان لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕەنگدانەوەی نەرێنی هەبێت لەسەر بەهای دۆلار، ئاماژەش بەوە دەکات، ئەگەری هەیە هاندانە ئابورییەکان زیاتر بکەن کە ئەوەش وا دەکات ڕێژەی هەڵئاوسانی ئەو وڵاتە زیاتر بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی (CNN) ئەمهریکی کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆکردووە (4ی تشرینی دووەمی 2020) ئاماژە بەوە کراوە، "لەماوەی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپدا تاڕادەیەکی زۆر دۆلار لاوازی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش بەهۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی باج و نرخی سود لەلایەن ئەنجومەنی یەدەکی فیدراڵییەوە، ئەوەش وایکرد بەهای دۆلار دابەزێت".
ئەوەشخراوەتە ڕوو، بردنەوەی بایدن لە هەڵبژاردنەکاندا نابێته هۆکاری بوژانەوەی دۆلار، چونکە یەکێک لە دروشمەکانی بانگەشەکانی بایدن لەهەڵبژاردنەکاندا پاڵپشتیکردنی پڕۆژە ئابورییە بچوکەکانە کە لەئێستادا بەشێکی زۆریان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاوەستاون یاخود زیانیان پێگەیشتووە".
شارەزایانی ئابوریی ئەمهریکا پێیانوایە،" ئەو سیاسەتە ئابوورییەی کە بایدن بەنیازە جێبەجێی بکات ئەگەری زۆری هەیە ببێتە هۆکاری زیادبوونی خەرجییە حکومییەکان کە ئەوەش وادەکات زیاتر دۆلار لاواز بێت".
لوقمان ئەتۆنۆگا، گەورە شارەزای توێژینەوەی دامەزراوەی FXTM، ئەمهریکی لەو بارهیەوە دەڵیت :"بردنەوەی دیموکراتەکان لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمهریکادا ڕەنگدانەوەی نەرێنی دەبێت لەسەر بەهای دۆلار، چونکە بەڵێنی زیاتری هاندانی داراییان داوە کە ئەوەش وا دەکات ڕێژەی هەڵئاوسانی ئەمهریکا زیاتر بکات.