گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

په‌رله‌مانتارێكی كورد وه‌ڵامی لێدوانێكی وه‌زیری دارایی عێراق ده‌داته‌وه‌ له‌باره‌ی موچه‌وه‌ 

2020.11.04 - 21:44
App store icon Play store icon Play store icon
په‌رله‌مانتارێكی كورد وه‌ڵامی لێدوانێكی وه‌زیری دارایی عێراق ده‌داته‌وه‌ له‌باره‌ی موچه‌وه‌ 

ناس كورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق وه‌ڵامی لێدوانێكی وه‌زیری دارایی عێراق ده‌داته‌وه‌ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، ئەگەر دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران پەیوەندى بە تێپەڕاندنى قەرزەوە هەبێت ئەوا بوون و نەبونى وەزیرى دارایى چییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

(4ى تشرینى دووەمى 2020) على عەلاوى وەزیرى دارایى عێراق لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، ئەگەر یاساى قەرز تێپەڕێنرێت ئەوا کۆتایى هەفتەى داهاتوو موچە دابەش دەکەن"، لە وەڵامى وەزیرى دارایشدا ئەحمەد حاجى ڕەشید، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "ئەگەر دابەشکردنى موچە پەیوەندى بە تێپەڕاندنى قەرزەوە هەبێت ئەوا بوون و نەبونى وەزیرى دارایى چییە؟".

 

سەبارەت بە ئەگەرى تێپەڕاندنى یاساکە وتى، "ئاڕاستەیەک هەیە بۆ تێپەڕاندنى یاساى قەرز بەڵام کەمدەکرێتەوە و بەشێک لە کوتلە سیاسیەکان دەیانەوێت تێیپەڕێنن".

 

هەرچى سەبارەت بە ئەگەرى تێپەڕاندنیەتى بەو شێوەیەى ئێستا، ئەحمەد حاجى ڕەشید ئەوەى بە ناس کورد وت، "ئەگەر بەو شێوەیەى وەزارەتى دارایى داوایکردوە کە بڕى 41 ترلیۆن دینارە تێپەڕێنرێت ئەوا عێراق لەبەردەم کارەساتێکى ئابوریدا دەبێت، بەڵام بڕەکەى کەمدەکرێتەوە".