گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هه‌ڵوێستی گۆڕان له‌باره‌ی ڕوداوه‌كانی چه‌مانكێ

2020.11.04 - 21:08
App store icon Play store icon Play store icon
هه‌ڵوێستی گۆڕان له‌باره‌ی ڕوداوه‌كانی چه‌مانكێ

ناس كورد-

فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان یاداشتێكی له‌باره‌ی روداوه‌كانی چه‌مانكێ و پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ سیاسییانه‌ كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته‌ سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی و ئابوری و ئارامی هه‌رێمی كوردستان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

له‌ یاداشته‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌ و ناس كورد وێنه‌یه‌كی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ (4ی تشرینی دووه‌می 2020)،له‌و سۆنگەیەوە داوادەکەین پەرلەمانی کوردستان وەک چۆن لە رابردودا شەری ناوخۆی قەدەغەو تەحریمکردوە ئێستاش رۆڵی مێژویی خۆی بگێڕێت بۆ کۆتایهێنان بەو گرژی و ئاڵۆزیانە، لە رێگەی پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ لای لایەنەکان و هاندانیان بۆ گرتنەبەری رێگەی گفتوگۆ ودیالۆگ بۆ چارەسەری کێشەکان و راسپاردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

 

بەڕێز/سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان

بابەت/ یاداشت

 

بەداخەوە کە ماوەیەکە هەست بە گرژی و ئاڵۆزی سیاسی و چەکداری دەکرێت لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی باکوری کوردستان کە خەریکە پەرەدەسێنێت بۆ شەری براکوژی و شەری کوردو کورد کە بێگومان ئەمە کاریگەری خراپ دەکاتە سەر رەوشی سیاسی و ئابوری و ئارامی لە هەرێمەکەمان و پێگەی کورد لە ناوچەکە.

 

ئێمە لە فراکسیۆنی گۆران بە نیگەرانیەکی زۆرەوە لە دۆخەکە دەڕوانین و پێمان وایە شەری براکوژی شەڕێکی نەگریسی تاقیکراوەی بێ ئەنجامە کە هەمیشە بە بەرژەوەندی دوژمنان و زیانی میلەتەکەمان کۆتایی هاتوە

 

لەم سۆنگەیەوە داوادەکەین پەرلەمانی کوردستان وەک چۆن لە رابردودا شەری ناوخۆی قەدەغەو تەحریمکردوە ئێستاش رۆڵی مێژویی خۆی بگێڕێت بۆ کۆتایهێنان بەو گرژی و ئاڵۆزیانە، لە رێگەی پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ لای لایەنەکان و هاندانیان بۆ گرتنەبەری رێگەی گفتوگۆ ودیالۆگ بۆ چارەسەری کێشەکان و راسپاردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و سازدانی گفتوگۆیەکی نیشتیمانیانە لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلەکەمان و چارەسەری بنەرەتی کێشەکان.

 

فراکسیۆنی گۆران ٤/١١/٢٠٢٠