ناس كورد-
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌ده‌په) راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ڕوداوه‌كانی چه‌مانكێ بڵاوكرده‌وه و ڕه‌تیده‌كاته‌وه گه‌ریلا شه‌ڕی كردبێت و چه‌كی به‌كارهێنابێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌ده‌په) كه ناس كورد بینیوویه‌تی ئاماژه به‌وه كراوه (4ی تشرینی دووه‌می 2020)، هێزەکانی پەدەکە هەوڵیانداوە بچنە ناو کامپەکانی گەریلاوە لە گارە و لەگەڵ ئەو هەوڵدانە و هێرشیش، هێزەکانی ئێمە شەڕیان نەکرد و چەکیان بەکارنەهێنا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سەرەڕای ئەوەی هۆشدارییمان پێدان، هێزەکانی پەدەکە هەوڵیاندا بە ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە بچنە ناو کامپەکەمان لەنزیک گوندی بەبادێ، لەگەڵ ئەو هەوڵدانە بۆ هێرشکردنیش، هێزەکانمان شەڕیان نەکرد و چەکیان بەکارنەهێنا.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، بۆ هۆشیاریدان دەستوەردانمان لە دۆخەکەدا کرد، لەوێ دوو مین بە هەمەرەکاندا تەقینەوە و بەو شێوەیە هەوڵدرا کە ڕێگا لە پێشڕەویی ئەوان بگیرێت.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، هێزەکانی گەریلا هیچ کاتێک نابێ بە لایەنی هێرشکار، ئێمە بۆ بەرژەوەندیی نەتەوەیی گەلی کوردستان، نامانەوێت شەڕ بکەین، ئەمە بە ئاشکرا ڕادەگەیەنین.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌ده‌په داوا له پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات دەست لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە کامپەکانیان بەربدات، بەڵام با هەموو کەس بزانێت، ئەگەر هێرش بەردەوام بێت، هێزەکانی گەریلا لەچوارچێوەی خۆپاراستنی ڕەوادا، خۆیان دەپارێزن.