گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

واده‌ی به‌رده‌ستبوونی ڤاكسینه‌كه‌ی ئۆكسفۆرد دژبە کۆرۆنا ئاشكراكرا 

2020.11.04 - 19:04
App store icon Play store icon Play store icon
واده‌ی به‌رده‌ستبوونی ڤاكسینه‌كه‌ی ئۆكسفۆرد دژبە کۆرۆنا ئاشكراكرا 

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گروپی ڤاکسینەکانی زانکۆی ئۆکسفورد ڕایگەیاند، پێدەچێت پێش کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسینەکەیان بەردەست بێت، بەدوریشی زانی بتوانرێت پێش یادەکانی کریسمس ڤاکسینەکەیان بخرێتە بازارەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەندرۆ بۆڵارد، بەڕێوەبەری گروپی ڤاکسینەکانی زانکۆی ئۆکسفورد ڕایگەیاند (4ی تشرینی دووەمی 2020)، پێدەچێت پێش کۆتایی ئەمساڵ ئەو ڤاکسینەی کە بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای "ئەسترازینیکا"ی ئەمریکی دروستی دەکەن دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەست بێت".

 

 لەوەڵامی پرسیارێکدا ئایا ئەگەری ئەوە هەیە ڤاکسینەکە پێش یادەکانی کریسمس بەردەست بێت، بۆڵارد وتی :"بەدوری دەزانم بتوانرێت پێش یادەکانی کریسمس ڤاکسینەکە فەراهەم بکرێت و بخرێتە بازاڕەوە، بەڵام ئێمە ئامانجمان ئەوەیە پێش کۆتایی ئەمساڵ بەردەستی بکەین".

 

 ئەو زانا ئەمریکییە ئەوەشی ڕونکردەوە :"بۆ ئەوەی ڤاکسینەکە لەلایەن دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکاوە پەسەند بکرێت دەبێت پێکوتەکە بەڕێژەی لە 50 % کارابێت".

 

ڤاکسینەکەی ئۆکسفورد دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا  بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای "ئەسترازینیکا"ی ئەمریکی کە تایبەتە بەبەرهەمهێنانی دەرمان و ڤاکسین دروست دەکرێت و لەچوارچێوەی ئەو پڕۆتۆکۆڵه‌ جیهانییەدایە کە هەر لەسەرەتای دەرکەوتنی نەخۆشییەکەوە هەوڵەکانیان خستووەتە گەر بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینێکی کار دژ بە پەتاکە.

 

 لەئێستادا زیاتر لە 48 ملیۆن کەس لەجیهاندا گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار کەسیش بەهۆی لێکەوتەی نەخۆشییەکەوه‌ گیانیانلەدستداوە.