گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌باره‌ی روداوه‌كانی ناوچه‌ی چه‌مانكێ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

2020.11.04 - 17:27
App store icon Play store icon Play store icon
سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌باره‌ی روداوه‌كانی ناوچه‌ی چه‌مانكێ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

ناس كورد-

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لەسەر روداوەکانى ناوچەى چەمانکى ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، لەئێستادا لەهەر کات زیاتر پێویستمان بە تەبایى سیاسییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ناس كورد به‌دواداچوونی بۆ كردووه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد (4ی تشرینی دووه‌می 2020)، زیاد لە قەیران و نەھامەتییەک بەرۆکی کوردستان و خەڵکەکەی گرتوە و لەم کاتەدا لەھەر کاتێک زیاتر پێویستیمان بەتەبایی سیاسی، یەکڕیزیی، ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پێکەوەسازانی نیشتیمانییە.

 

رونیشیکردوەتەوە، ھێشتا وێڕای بەخشینی ڕوبارێک خوێنی شەھیدان بەڵام قەوارەی سیاسی هەرێم و دەسکەوتە دەستورییەکانمان لەمەترسی دەربازنەبون و گەلەکەشمان لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەچاوەڕوانی ئاسایبونەوەی دۆخی شارەکانیان و جێبەجێبونی مادەی 140ی دەستورن، لەم سەروبەندەدا جۆشدانی ململانێی نوێی خۆبەخۆ و سەرکێشی و بەهەند وەرنەگرتنی دۆخی قەوارەی سیاسیی هەرێم و دامەزراوە دەستورییەکانی مایەی نائومێدییە.

 

وتوشیەتى، پەرلەمان هەموو جۆرە شەڕێکی براکوژی و خۆبەخۆی تەحریم و تەجریم کردوە و وەکو تاوانێک دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و خاکی کوردستان دەیبینێت، ئامانجە بچوکەکانی حزبایەتی تەسک و دیدی ھەژمونخوازیی و قۆڵبادان بەلاوە بنێن و ڕێز لە ئیرادەی ئاشتیخوازانەی گەلی کوردستان بگرن کە شەڕی خۆبەخۆ وەک کردەیەکی ناڕەواو تاوان دەبینێت.