گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

كارە نایاساییەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكەینە راپۆرت

سەرۆكی ئینستیتیوتی پەی: ئەوەی دوێنێ‌ پەرلەمان نەبوو دیوەخان بوو

2019.05.09 - 22:19
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆكی ئینستیتیوتی پەی: ئەوەی دوێنێ‌ پەرلەمان نەبوو دیوەخان بوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- سەرۆكی ئینستیتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان ئاماژە بەوە دەكات، كارە نایاسایی و ناپەیڕەوییەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكەنە راپۆرت و بڵاوی دەكەنەوە. . سەروەر عەبدولڕەحمان سەرۆكی ئینستیتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، بە ناس كورد-ی راگەیاند "یاسای دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم كەموكورتی زۆرە و ئەو هەموو پەرلەمانتارە دەنگیاندا بە یاسایەك كە مەرجێك دانەنرا بۆ سەرۆكی هەرێم كە بڕوانامەی هەبێت و بەهۆی ئەوەی لەناو پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت پەرلەمان لێپرسینەوەی لەگەڵ بكات". . بەوتەی سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆكایەتی پەرلەمان و لیژنەی یاسایی پەرلەمان كاری نایاسایی و ناپەیڕەوییان كردووە و بە بیانووی نایاسایی وەڵامی تێبینی پەرلەمانتاران دراوەتەوە. . روونیشیكردەوە، لەدانیشتنەكەی دوێنێ (چوارشەممە)ی پەرلەمانی كوردستاندا ئەو پەرلەمان و پەرلەمانتاری نەبینیوە بەڵكو وەك "دیوەخانێك" بووە كە پیاوماقوڵانی خێڵ رێككەوتوون لەسەر شتێك و بیڕوێنن. . سەرۆكی ئینستیتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، چاودێری ئەوان بۆ كارە "نایاسایی و ناپەیڕەویی"یەكانی پەرلەمانی كوردستان بەردەوام دەبێت و شەش مانگ جارێك راپۆرتی خۆیان لەو بارەیەوە بڵاودەكەنەوە. .