گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا و کورد

سەرکردەیەکى یەکێتى بەهیواى ’’سێ هەرێمى’’ لەگەڵ سەرکەوتنى بایدندایە

2020.11.04 - 10:41
سەرکردەیەکى یەکێتى بەهیواى ’’سێ هەرێمى’’ لەگەڵ سەرکەوتنى بایدندایە

ناس کورد-

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى هیوا دەخوازێت جۆ بایدن لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکادا سەربکەوێت، تا عێراق بۆ سێ هەرێم دابەش بکات.

 

زوبێر عوسمان لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد دیویەتى نوسیویەتى (4ی تشرینی دووەمی 2020) "تا ئیستا سەرۆکایەتی ئەمریکا 44 سەرۆکی گۆڕیوە، بەڵام گۆڕانکاریەکی ئەوتۆ لە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە پرسی کورد بەدی نەهاتووە کە کورد خۆی بەشێکە لە سیاسەتی نادروست و زیانگەیاندن بە خۆی".


ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئەوەی کۆنترۆڵی سیاسەت و ستراتیژی ئەمریکا ئەکات و ئاڕاستەی ئەکات، بە تەنها سەرۆک نییە بەڵکۆ کۆمەڵێ دامەزراوەی نیشتمانی ترن، کە بەرژەوەندی ئەمریکا بنەمای سەرەکیە لایان".

 

زوبێر عوسمان دەڵێت، سەرۆکێکی هاوسەنگ و دامەزراو و جێگیر لەرووی دەروونی و کەسایەتی بەهێز گرنگە، هەر بۆیە هیوادارە جۆبایدن بیباتەوە "بەڵکو وەکو ستراتیژ کار لەسەر دابەشکردنی عیراق بکات بۆ سێ هەرێمی کورد، شيعە، سونە و لەم قۆناغەدا عێراقی فیدرال بگۆرێت بۆ عێراقی کۆنفیدراڵ".

 

بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، تائێستا جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بە بەدەستهێنانی 205 کورسی ویلایەتەکان لە پێش دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکانە کە تەنها 136 کورسی بەدەستهێناوە، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە گۆڕانکاریی بەردەوامدایە.

هەر کاندیدێک لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا توانی 270 دەنگی نوێنەران بەدەستبێنێت، بە سەرکەوتووی هەڵبژاردن دادەنرێت.