گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە دەم گریانەوە دەیگێڕێتەوە

ڤیدیۆ.. كچە چالاكێكی عێراقی بەزۆر ناچاركراوە بڵێت سێکسی لەگەڵ پەرلەمانتارێک کردووە

2020.11.04 - 10:13
ڤیدیۆ.. كچە چالاكێكی عێراقی بەزۆر ناچاركراوە بڵێت سێکسی لەگەڵ پەرلەمانتارێک کردووە

ناس کورد-
مارى محمەد ئەو کچە چالاکەى خۆپیشاندانەکانى عێراق کە لەماوەکانى ڕابردودا لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا باسى لەوەکرد پەیوەندى سۆزداریی لەگەڵ پەرلەمانتارێکدا هەیە دەڵێت، ئەو دانپێدانانە بەزۆر و لەژێر هەڕەشەى چەکدا پێیکراوە ئەگینا ئەو پەرلەمانتارە ناناسێت.

 

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵى حەدەسى عێراقى کە ناس کورد دیویەتى، مارى محمەد ڕایگەیاندووە، کاتێک لە خۆپیشاندانەکانى عێراقدا لە مانگى تشرینى دووەمى ساڵى ڕابردوو لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە ڕفێنراوە و بەزۆر دانپێدانانێکى پێ کراوە بەوەى پەیوەندى لەگەڵ عەبدوڵا خەربیتى، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى بڕیارى عێراقیدا هەیە و گرتەیەکى ڤیدیۆیشى بڵاو کراوەتەوە.


مارى بەدەم گریانەوە دەڵێت، "بەدەستگیرکراوى و لەژێر هەڕەشەى چەکدا ئەو گرتەیە ڤیدیۆییەک تۆمارکراوە"
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە "ئەو پەرلەمانتارەشکە ناوى شێخ عەبدوڵایە هەر ناناسم و نامەوێت بەو شێوە خراپە قسەى لەسەر بکەم".


مارى باسى لەوەشکردووە، لەسەرەتادا دانپێدانان و تۆمارکردنى ئەو گرتە ڤیدیۆیەى ڕەتکردووەتەوە بەڵام ئەوان هەڕەشەى کوشتنیان لێکردووە و ئەوەشیان پێوتووە کە ئەو گرتە ڤیدیۆیە بڵاو ناکەنەوە.


بەپێى ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤى عێراق، لەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانى عێراق کە ساڵى پار لەمانگى تشریندا دەستى پێکرد نزیکەى 121 چالاکى خۆپیشاندانەکان دووچارى کوژران و ڕفاندن و بریندار کردن بوونەتەوە، ماریش یەکێک بوو لەوانەى کە لەمانگى تشرینى دووەمى 2019 لەنزیک گوڕەپانى تەحریر لەلایەن گروپێکى چەکدارەوە ڕفێنرا.