گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بە بیانوی نەمانی گازی پەختەکە’’

ڤیدیۆ؛ قاچاخچی ژمارەیەک کۆچبەری کورد لەسەر دورگەیەکی یۆنان بەجێ دەهێڵێت

2020.11.04 - 09:47
ڤیدیۆ؛ قاچاخچی ژمارەیەک کۆچبەری کورد لەسەر دورگەیەکی یۆنان بەجێ دەهێڵێت

ناس کورد-

دره‌نگانی شەوی ڕابردوو یەختێک کە 54 كۆچبه‌ری نائاسایی هەڵگرتبوو گه‌یشته‌ دورگەی كاریستۆسی یۆنان، ئەو کۆچبەرانە لەلایەن هەردوو کاپتنی پەختەکەوە فێڵیان لێکراوە بە بیانوی نەمانی گازەوە.

 

ماڵپەڕی پشتی نیوز لە یۆنان (4ی تشرینی دووەمی 2020) ئاشکرای کرد، "یه‌خته‌كه‌ له‌ ئیزمیری توركیاوه‌ به‌ 54 كۆچبه‌ره‌وه‌ كه‌ زۆرینه‌یان كوردن به‌ڕێ كه‌وت به‌ره‌و ئیتاڵیا، به‌ڵام نزیك دورگه‌ی كاریستۆس، هه‌ردوو كاپتنی یه‌خته‌كه‌ به‌ كۆچبه‌ره‌كانیان وتووە كه‌ پێویسته‌ دابه‌زن له‌م وشكانیه‌دا، چونكه‌ گازیان پێ نه‌ماوه‌ تاكو بگه‌نه‌ ئیتاڵیا."

 

ماڵپەڕەکە دەشڵێت، "له‌و كاته‌دا چوار گه‌نجی كورد ده‌ڵێن دیاره‌ ئه‌م یه‌خته‌ به‌ نیاز نییه‌ بگاته‌ ئیتاڵیا و درۆمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، داوا له‌ كاپتنه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌وان دابه‌زن له‌ ناوچه‌یه‌كی نزیك دورگه‌ی كاریستۆسی یۆنان."

دەشڵێت، "یەختەکە بۆ ماوه‌ی چەند ده‌قه‌یه‌ك بەڕێ دەکەوێت و له‌ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌مان ئه‌و دورگه‌یه‌ هه‌موو كۆچبه‌ره‌كان داده‌به‌زێنێت و پێیان ده‌ڵێت، گازمان پێ نه‌ماوه‌، ئێمه‌ ده‌ڕۆین گاز ده‌هێنین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ لاتان."

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، یه‌خته‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ كۆچبه‌ره‌كان له‌و دورگه‌یه‌ به‌جێ ده‌هێڵێت، ناگه‌ڕێته‌وه‌ و هه‌ردوو كاپتنی یه‌خته‌كه‌ هه‌ڵدێن."

 

جەختی کردووەتەوە کە "له‌ ئێستادا هه‌موو ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ له‌ چیایه‌كدا ماونه‌ته‌وه‌ له‌ دورگه‌ی كاریستۆسی یۆنان، داوا ده‌كه‌ن ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ هانایانه‌وه‌ بچێت و هاوكاریان بكه‌ن، تاكو پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی یۆنان به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی دیپۆرتی توركیایان نه‌كاته‌وه‌."