ناس کورد-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕێکاری نوێی بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا، هەروەها بڕیاری تایبەت بە (دەرماڵەی لە بری پەككەوتن)ی تایبەت بە موچەخۆران تاوتوێ دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا (4ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە."
دەشڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا "دوا پێشهاتەكانی تەشەنەسەندنی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكارەكانی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ بۆ ئەم مەبەستە دەخرێتەڕوو."
ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئەنجومەن رەشنوسی پەیڕەوێک وپرۆژە بڕیارێک تاوتوێ دەکات، پەیرەوی رێكخستنی كاری كۆمپانیا ئەمنییەكانی لە هەرێمی كوردستان-عێراق) هەروەها پرۆژی بڕیاری تایبەت بە (دەرماڵەی لە بری پەككەوتن) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان-عێراق."