گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کارە لەپێشینەکان

پلاندانان: دڵنیابن لە موچەی 2021

2020.11.04 - 08:57
App store icon Play store icon Play store icon
پلاندانان: دڵنیابن لە موچەی 2021

ناس کورد-

 

وەزارەتى پلاندانانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، تەواوکردنى پڕۆژەکانى وەبەرهێنان و دابینکردنى موچە لەگرنگترین کارە لەپێشینەکانى پڕۆژەى بودجەى ساڵى داهاتوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماهیر حەماد جۆهان بریکارى وەزارەتى پلاندانانى عێراق بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى راگەیاندووە ( 4ى تشرینى دووەمى 2020)، هەوڵى ئەوە دەدەن گرنگى بدەنە چەند پرسێکى بنەڕەتى لەپڕۆژە بودجەى ساڵى 2021 کە دیارترینیان بەردەوامى پڕۆژەکانى وەبەرهێنانە، سەربارى دابینکردنى موچەى فەرمانبەران.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ئەگەر پڕۆژەکانى وەبەرهێنان هەبێت ئەوا کەرتى تایبەت گەشەى زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و دەرفەتی هەلى کاریش بۆ بێکاران دەڕەخسێنێت.

 

جۆهان باسى لەوەشکردووە، وەزارەتى پلاندانان بڕیاریداوە گرێبەستى ئەو پڕۆژە نوێیانە  کە کاریگەرى دەکاتە سەر داهاتى گشتى و ناتوانرێت پارەى پێویستى بۆ تەرخانبکرێت لەپڕۆژە بودجەى ساڵى داهاتوودا ڕابگرێت، زیاتر گرنگى بەتەواوکردنى پڕۆژە وەستاوەکان لەبەغدا و چەند پارێزگاکانى تر دەدرێت.

 

جەختى لەسەر ئەوەشکردووەتەوە ئەو پڕۆژانەى کە پێویستیەکى بنەڕەتى ژیانى هاوڵاتیانە بڕیارى ڕاگرتن نایانگرێتەوە.