گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مشتومڕى توند

چالاكێكی ئیسلامی بۆ عەبدولەتیف: پێغەمبەر گردبوونەوە دژی خۆی بكات؟

2020.11.04 - 08:48
چالاكێكی ئیسلامی بۆ عەبدولەتیف: پێغەمبەر گردبوونەوە دژی خۆی بكات؟

ناس کورد-

 

نوسەر و چالاكی ئیسلامی فازڵ قەرەداغی رەخنە لە عەبدولەتیف سەلەفى دەگرێت کە خۆپیشاندانى بە ئامرازى رۆژئاوا دانا بوو بۆ بەرگریکردن لە پێغەمبەر.

 

فازڵ قەرەداغی لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد بینیویەتى رایگەیاندووە (4ى تشرینى یەکەمى 2020)، "پێغەمبەر کاتی خۆی کەناڵێكی تەلەفزیۆنی دانابوو و نوێژەکانی پەخش ئەکرد بۆیە تەلەفزیۆن ئامرازی رۆژئاوا نییە و جائیزە".

 

هەروەها پرسیارى ئەوەیکردووە "ئاخر پێغەمبەر گردبوونەوە لەدژی کێ بکات؟ دژی خۆی کە فەرمانڕەوای دادپەروەری مەدینە بوو؟".

 

دکتۆر عەبدولەتیف ئەحمەد ناسراو بە (عەبدولەتیف سەلەفى) پێشتر رایگەیاندبوو، گردبونەوە و خۆپیشاندان ئامرازى رۆژئاوایە و دروست نییە، چونکە پێغەمبەر لەکاتى خۆیدا ئەنجامى نەداوە.