گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەڵە هەورێک لە موسڵەوە بەرەو هەرێم دێت

هەفتەى داهاتوو بارانی بەخوڕ و هەورەبروسکە کەشی عێراق سارد دەکات

2020.11.03 - 23:24
App store icon Play store icon Play store icon
هەفتەى داهاتوو بارانی بەخوڕ و هەورەبروسکە کەشی عێراق سارد دەکات

ناس کورد-

کەشناسێکی دیاری عێراق پێشبینی دەکات لە هەفتەى داهاتووە بارودۆخى بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکانى عێراق باشتر ببێت و بارانی بەخوڕ ببارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سادق عەتیە لە هەژماری خۆى لە فەیسبوک (3ى تشرینى یەکەمى 2020) نوسیویەتى، پەڵە هەورێکی پڕ لە بروسکە ڕووى لە چەند ناوچەیەکى پارێزگاى نەینەوا کردوە و ئەگەرى پروشکە باران هەیە لە هەندێک ناوچە، دواتر بەرەو کەرکوک و دهۆک دەچێت و لەوانەیە بگاتە هەولێر و ناوچەکانى سلێمانیش.

 

باسى لەوەشکردوە، پەڵە هەورێک بەسەر ئاسمانى ئەنبارەوە دەبێت بەڵام بارانى لەگەڵ نییە.

 

ئەو کەشناسە دەشڵێت، ڕۆژى چوارشەممە لە زۆربەى ناوچەکانى کەشوهەوا جێگیر نابێت، بە تایبەتى لە ناوچەکانى بەغدا و بابل و کەربەلا و ئەو ناوچانەى پێشتریش باسکران، تا هەینى داهاتوش ئەگەرى باران بارین نییە بە تایبەتى لە ناوچەکانى باشور و فوراتى ناوەڕاست.

 

عەتیە جەختی کردووتەوە لە هەفتەى داهاتوەوە بارودۆخ باشتر دەبێت و کەشێکى نایاب ڕوو لە عێراق دەکات و دەرفەتى بارانبارین باش دەبێت، لە ڕۆژى هەینیشەوە دابەزینى ئاشکراى پلەکانى گەرمان دەبینین لە ناوەڕاست و باکور و خۆرئاوا، لە باشور و ناوەڕاستى فوراتیش دابەزینێکى کەم دەبێت.