گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەئێستادا چەندین پەرلەمانتار توشبوون

کۆرۆنا دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگرێت

2020.11.03 - 22:55
کۆرۆنا دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگرێت

ناس کورد - هەڤاڵ فەتاح

ڕاوێژکارێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پێدەچێت کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕابگیرێت، هاوکات پەرلەمانتارێکش دەڵێت، ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی پەرلەمان توشی پەتاکە بوون.

 

تاریق جەوهەر، ڕاوێژکاری یاسایی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند (3ی تشرینی دووەمی 2020)، "دەنگۆی ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئارادایە، بەڵام بڕیارەکە و شێوازی میکانزمەی ڕاگرتنەکە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، ئەو بابەتە زیاتر پەیوەندی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە هەیە".

 

لەوبارەیەوە عەباس فەتاح، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: " بەشێوەیەکی فەرمی تائێستا لە بڕیارە ئاگادارنەکراوینەتەوە".

 

وتیشی، "پێدەچێت تەنها دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ ماوەیەک هەڵپەسێردرێت بەهۆی ئەو پەتایەوە، بەڵام ئەگەری زۆرە کۆبوونەوەی لێژنەکان بەردەوامیان هەبێت".

 

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، "نزیکەی  پێنج پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەی لە ئێستادا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە فراکسیۆنەکانی دیکەش توشبوون بە نەخۆشییەکە هەیە، بەڵام بەهۆی هۆکاری جیاوازەوە ڕایناگەیەنن".