گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’مردنی بەدواوەوەیە’’

هەواڵێکی ناخۆش بۆ ژنانی دووگیان کاتێک توشی کۆرۆنا دەبن

2020.11.03 - 22:25
هەواڵێکی ناخۆش بۆ ژنانی دووگیان کاتێک توشی کۆرۆنا دەبن

ناس کورد-

ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ژنانی دووگیان سێ هێندەی ژنانی ئاسایی مەترسی گیانلەدەىستدانیان لەسەرە لەکاتی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاماژە بەوەشکراوە، ژنانی دووگیان بەڕێژەی لە 13% دووچاری حاڵەتی منداڵبوونی پێشوەخت دەبنەوە.  

 

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە بە پشتبەستن بە داتاکانی فەرمانەگەی ئاماری ئەو وڵاتە (3ی تشرینی دووەمی 2020) دەرکەوتووە، "ژنانی دووگیان سێ هێندەی ژنانی ئاسایی مەترسی گیانلەدەىستدانیان لەسەرە لە کاتی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیاتر نیشانەکانی ئەو پەتایەیان بە توندی لەسەر تەندروستییان دەردەکەوێت".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ژنانی دووگیان بەڕێژەی لە 12.9% دووچاری حاڵەتی منداڵبوون دەبنەوە پێش وادەی ئاسایی خۆیان، بە جۆرێک نزیکەی چوار هەزار منداڵ لەسەرەتای دەرکەوتنی نەخۆشییەکەوە لە ئەمریکا پێش وادەی خۆیان لە دایکبوون".

 

ڕۆژنامە ئەمرکییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەگوێرەی داتاکان لە کۆی زیاتر لە 19 هەزار ژنی دووگیان نزیکەی 33 کەسیان بەهۆی لێکەوتەی ڤایرۆسەکەوە گیانیلەدەستداوە کە ڕێژەکە دەکاتە 0.2 %، ئەو ڕێژەیەش لە ژنانی ئاسایی زیاترە کە 0.1 %."

 

داتاکان ئەوەشیان ڕوونکردووەتەوە، "هۆکاری مەترسی گیانلەدەستدانی ژنانی دووگیان لەکاتی توشبوونیان بە پەتای کۆرۆنا دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانکارییە فیسلۆجییەکانی جەستە و زیادبوونی لێدانی ترپەکانی دڵ و کەمبوونەوەی قەبارەی سیییەکان کە ئەوەش وادەکات ژنانی دووگیان زیاتر پێویستیان  بە ئۆکسجین هەبێت".