گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاپۆکردنی خانووی زیادەڕۆیی لە قەزای دوکان دەستیپێکرد

2020.11.03 - 22:17
App store icon Play store icon Play store icon
تاپۆکردنی خانووی زیادەڕۆیی لە قەزای دوکان دەستیپێکرد

ناس کورد-

قائیقامیەتی قەزای دوکان ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانەی سنوری قەزاکە دەکاتەوە کە خانووی زیادەڕۆیان هەیە، لە سبەینێوە دەتوانن داواکاری تەملیک (تاپۆ)کردنی خانوەکانیان پێشکەش بە قائیمقامییەتی دوکان بکەن .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قائیمقامییەتی قەزای دوکان (سێشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "ئاگاداری ئەو ھاوڵواتیانە دەکەین کە پێش بەرواری 13/3/2018 خانویان بە زیادەڕۆ دروست کردووە لە سنوری شارەوانی دوکان و بەمەبەستی نیشتەجێ بوون بەکاری دەھێننن، ھەروەھا ئەو ھاوڵاتیانەی خانوەکانیان لەسەر دەمی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکان ڕوخاوە لە سبەینێوە تا بەرواری کۆتایی دەوام 31/12/2020 دەتوانن داواکاری پێشکەش بە قائیمقامییەت بکەن بەمەبەستی بە خاوەن کردنی ئەو خانووانە بەگوێرەی مادەو بڕگەکانی ئەم یاسایە ."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو ھاوڵاتیانەشی پێشتر مامەڵەکانیان نەگەیشتۆتە پلەی کۆتایی بەھۆی بوونی ھەر کێشەو گرفتێکی ھونەری نەخشەی دەبێت سەر لەنوێ داواکاری پێشکەش بکەنەوە .

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019، حلکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە بەخاوەن کردنی ئەو زەوییانەی لە سنوری شارەوانی زیادەڕۆییان لەسەر کراوە.