گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نزیکەى 15 خێمە سوتان

دیسان ئاگر پەنابەرانی کەمپێکی یۆنانی دەربەدەر کرد

2020.11.03 - 20:50
App store icon Play store icon Play store icon
دیسان ئاگر پەنابەرانی کەمپێکی یۆنانی دەربەدەر کرد

ناس کورد-

کەمپێکى دیکەى پەنابەران لە وڵاتى یۆنان سوتا و بەهۆیەوە 15 خێمە سوتان و 150 کەسیش ئاوارەبوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارى جەلال، سەرۆکى دەزگاى لوتکەى تایبەت بە کۆچەران لە ئەکاونتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک (3ى تشرینى دووەمى 2020) بڵاویکردوەتەوە، "سێ ڕۆژ دواى بومەلەرزە بەهێزەکە و لە ڕۆژی دووشەممەدا ئاگرێک بەربووە کەمپێکی پەنابەرانی یۆنان لەسەر دورگەی سامۆس".

 

ڕونیشیکردوەتەوە، ئاگرەکە بووە هۆی سوتانی 15 خێمە و بەهۆیەوە 150 کەس ئاوارە بوون، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە.

 

سەرۆکى دەزگاى لوتکە جەختیشی کردەوە کە ئاگڕەکە کاتژمێر 4ى بەیانی دەستی پێکرد و 21 ئاگرکوژێنەرەوە و حەوت ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە  تا کاتژمێر 8ى بەیانی خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بوون، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش بەدەستی ئەنقەست بووە.

 

بەپێی ئامارەکانی حکومەتی یۆنان، دورگەی سامۆس بووەتە پەناگەی چوار هەزار و 200 پەنابەر لە کاتێکدا کەمپەکە تەنها بۆ 600 کەس دروستکراوە.