گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

یوسف محەمەد: لەسەر كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم هەڵوێستی خۆم رادەگەیەنم

2019.05.09 - 18:45
یوسف محەمەد: لەسەر كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم هەڵوێستی خۆم رادەگەیەنم
ناس كورد- شەهرام عەزیز سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "لەسەر چۆنێتی كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم لەچەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵوێستی خۆم ڕادەگەیەنم". . بەهۆی دەنگدانی ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان بە پڕۆژە یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و بەتایبەت ئەو بڕگەیەی كە مەرجی بوونی بڕوانامە بۆ سەرۆكی هەرێم بەپێویست نەزانرا، لەدوێنێ‌ (چوارشەممە)ەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وتەیەكی یوسف محەمەد سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان بەنموونە دەهێنرێتەوە كە لە دیدارێكی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی ئاماژەی بەوە كرد "حوكمڕانی بە كەسانی نەخوێندەوار ناكرێت" و وەك رەخنەیەك لە ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان خرایە ڕوو. . یوسف محەمەد سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە ناس كورد-ی راگەیاند "من لە كاتی خۆیدا بە ڕوون و ڕاشكاوی قسەی خۆمم كردووە و قسەكانم هیچ پێچ و پەنایەكی تێدا نەبووە". . یوسف محەمەد دۆخی ئێستای بە گونجاو نەزانی بۆ خستنەڕووی بۆچوونەكانی لەبارەی دەنگدان لەسەر كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و ئاماژەی بەوە كرد كە پاش "ئاسایبوونەوەی دۆخەكە" هەڵوێست و قسەی خۆی دەبێت لەو بارەیەوە.   . دوێنێ (چوارشەممە) لە دانیشتنی ژمارە (5)ی پەرلەمانی كوردستان دەنگدرا بە پڕۆژە یاسای كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و پڕۆژەكە بە دەنگی 89 پەرلەمانتار، پەسەندكرا. .