گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەی قوربانیان بەرزبووەوە

قوربانیانى بومەلەرزەکەى تورکیا بەردەوام لە زیادبووندایە

2020.11.03 - 17:49
App store icon Play store icon Play store icon
قوربانیانى بومەلەرزەکەى تورکیا بەردەوام لە زیادبووندایە

ناس کورد-

ژمارەى قوربانیانى بومەلەرزەکەى تورکیا بەردەوام لە زایدبووندایە و ژمارەى گیانلەدەستدان گەیشتە 109 کەس و بریندارانیش هەزار کەسى تێپەڕاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتیى کارەسات و فریاکەوتنى تورکیا "ئافاد" "سێشەممە 3ى تشرینى دووەمى 2020" بڵاویکردەوە، ، ژمارەى قوربانیانى بومەلەرزەکەى تورکیا زیادیان کردووە و گیانلەدەستدان گەیشتوەتە 109 کەس.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەروەها برینداران گەیشتنە 1036 و 898 یان نەخۆشخانەیان جێهێشتوە و 138 یان لەژێر چارەسەردان.

 

بەڕێوەبەرایەتیەکە جەختیلەوەشکردوەتەوە، دواى بومەلەرزەکە کە ڕۆژى هەینى بوو 1562 لەرەى ترى بەدوادا هاتووە کە 44 یان لەسەرو 4 پلەوە بوون.