گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ یان بایدن؟

لەو شوێنەی یەکەمجار هەڵبژاردنی ئەمەریکا دەستی پێکرد کێ براوەیە؟

2020.11.03 - 17:05
لەو شوێنەی یەکەمجار هەڵبژاردنی ئەمەریکا دەستی پێکرد کێ براوەیە؟

ناس کورد-

هەڵبژاردنى ولایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا لە گوندى "دیكسیفیڵ نۆچ"ى سەربە ولایەتى نیوهامشێر دەستى پێكرد و براوەى هەڵبژاردنەكەش لەو دێیە یەكلایى بوەوە.

 

پێگەى فۆكس نیوزى ئەمریكى بڵاویكردوەتەوە، جۆ بایدنى پاڵێوراوى دیموكراتەكان و ڕكابەرى دۆناڵد ترامپ پاڵوێراوى كۆمارییەكان، توانیویەتى زۆرینەى دەنگەكانى "دیكسیفیڵ نۆچ" بەدەست بهێنێت.

 

جەختیشی کردەوە کە دانیشتوانى "دیكسیفیڵ نۆچ" ژمارەیان تەنها 12 كەسە و لەو گوندە باوە كە ناوەڕاستى شەو هەڵبژاردن دەستپێدەكات و ئەوەش لەساڵى 1960ەوە پەیڕەو دەكرێت بەوەش یەكەم شوێنى ئەمریكایە هەڵبژاردنى تێیدا بەڕێوە دەچێت.

 

تۆڕەكە ئەوەشى بڵاوكردوەتەوە، هەڵبژاردن لە گوندى میسفیڵیدیش بە هەمان شێوە لە نیوەشەودا دەستپێدەكات كە دراوسێى "دیكسیفیڵ نۆچ"ە، لەو گوندەش ترامپ بە زۆرینەى دەنگ كە 16 دەنگە بەسەر بایدندا سەركەوتووە كە 5 دەنگى هێناوە.