گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگرێکى گەورە

زیاتر لە حەوت ملیار دینار لە سوتان رزگارکرا

2020.11.03 - 15:36
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە حەوت ملیار دینار لە سوتان رزگارکرا

ناس کورد-

ئاگر لە بیناى دەستەى باج لە بەغدا کەوتەوە و زیاتر لە حەوت ملیار دینار کە لەناو بیانەکەدا بوو لە سوتان رزگارکرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کازم بورهان بەڕێوەبەرى بەرێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى بەغدا بە میدیاى فەرمى عێراقى راگەیاند (3 تشرینی دووەمی 2020)، ئاگرەکە لە نهۆمى چوارەمى بیناکە کەوتووەتەوە کە تایبەتە بە ژمێریارى، سێڤەرەکان پارێزراون و کۆپى یەدەگى دۆسیەکانیش هەیە.

 

وتیشى بەوتەى شایەتحاڵەکان رووداوەکە دواى هەڵکردنى مۆلیدەى بیناکە کەوتووەتەوە، ئەوەش شۆرتى دروستکردووە و بووەتە هۆى ئاگر گرتنى کارەباى بیناکە.

 

کازم بورهان باسى لەوەشکردووە، بڕى حەوت ملیار و 900 ملیۆن دینار لەناو بانکێکدا بووە لەناو بیناکەدا و لەسوتان رزگارکراوە.

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، پارەکە رادەستکراوە و ئاگرەکەش کوژێنراوەتەوە و هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە.