ناس كورد-
زانكۆی سلێمانی ڕاگهیهندراوێكی لهبارهی كۆبونهوهی ئهنجومهنی زانكۆكه بڵاوكردهوه كه تیایدا چهند بڕیارێك دراوه بۆ دهستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له راگهیهندراوهكهی زانكۆی سلێمانیدا ئاماژه بهوه كراوه (3ی تشرینی دووهمی 2020) ئهنجومهنی زانكۆی سلێمانی بە سەرۆكایەتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن، بە جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستی و خۆپاریزییەكان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبووەوە.
بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، له كۆبوونهوهكهدا گفتوگۆی چڕوپڕ لەسەر چۆنێتی خوێندن لە زانكۆی سلێمانی دەستیپێكرد كە بەپێی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو لە پێناو پاراستنی گیانی مامۆستایان و خوێندكاران، بڕیاردراوە كە خوێندن لە زانكۆكان بەشێوەی ئاوێتە بێت، واتە ئەو وانانەی كە تەنها بە شێوازی تیۆری دەخوێنرێن بە ئۆنلاین "ئەلیكترۆنی"دەخوێنرێن، بەڵام ئەو وانانەی كە پراكتیكین و پێویستیان بەوەیە لەناو تاقیگەكان بخوێنرێن لەناو كەمپەس دەخوێنرێن.
رونیشكراوهتهوه، لهگفتوگۆكردنی ئهو بابهتهدا خوێندن بەشێوەی ئاوێتە پهسهندكراوه و گفتوگۆی تەواوەتی لەسەر كرا.
ئاماژه بهوهش كراوه، بەهۆی زیادبوونی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێشنیاری دیاریكردنی مانگەكان كرا واتە مانگ بەمانگ بۆ چونێتی دەوامی خوێندكاران دیاری بكرێت، بۆ ئەوەش چەند رێنماییەك بۆ چۆنێتی دانانی وانەكان بەشێوەی ئۆنلاین و بەشداریكردنی خوێندكاران لە وانەكان و وەرگرتنی ئامادەنەبوون"غیابات"، بۆ ئەو خوێندكارانەی كە بەشداری ناكەن دەركرا، هەروەها دیاریكردنی كاتی تاقیكردنەوەكان كە لەناو كەمپەسدا بە جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان ئەنجام دەدرێت.