گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كازمی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌وه‌ داوایه‌كی به‌په‌له‌ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات

2020.11.03 - 14:42
App store icon Play store icon Play store icon
كازمی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌وه‌ داوایه‌كی به‌په‌له‌ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات

ناس كورد-

وته‌بێژی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینانه‌وه‌ داوایه‌كی به‌په‌له‌ی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردوه‌ و داوای لێكردوون چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ بدۆزنه‌وه‌.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی تویتێك له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر كه‌ ناس كورد بینیوویه‌تی رایگه‌یاند (3ی تشرینی دووه‌می 2020)، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كه‌ ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌) ئه‌نجامدرا، مسته‌فا كازمی داوای له‌ وه‌زاره‌تی دارایی كرد كه‌ چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ بدۆزێته‌وه‌ بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان".

 

وتیشی "چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی یاسای كورتهێنانی داراین له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ و هه‌ر كات یاساكه‌ په‌سه‌ندكرا ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین".