گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی تەماتە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە؟

2019.05.09 - 17:25
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی تەماتە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- شەهرام عەزیز بە بڕیارێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق هاوردەكردنی تەماتە لە دەرەوەی وڵات قەدەغە دەكرێت و بەڕێوەبەری كشتوكاڵی گەرمیانیش ئاماژە بەوە دەكات بەپێی ڕێككەوتنێك هەرێمیش پێویستە پابەندبێت بە بڕیارەكەوە. . ئەمڕۆ (پێنجشەممە) وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە كرد، هاوردەكردنی تەماتە لە دەرەوەی وڵات قەدەغە دەكرێت و ماوەی 10 ڕۆژ مۆڵەتیش دەدەن بەو كەسانەی لە دەرەوە تەماتەیان كڕیوە و پاش ئەوە بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. . لەو بارەیەوە شادیە حسێن، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی گەرمیان بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "ئەگەرچی تا ئێستا بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بە ئێمە نەگەیشتووە، بەڵام بەپێی ڕێككەوتنێكی حكومەتی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە خاڵە گومرگییەكان، هەر بڕیارێك بەغدا دەری بكات پێویستە هەرێمیش پێوەی پابەند بێت". . ئاماژەی بەوەشكرد، لە ساڵانی ڕابردوودا لە وەرزی پێگەیشتنی تەماتەی ناوخۆدا باجیان لەسەر تەماتە زیاد دەكرد، بۆ ساخبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆ، بەڵام بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بێت، ئەمساڵ هاوردەكردنی قەدەغە دەكرێت. . لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقدا روونكراوەتەوە، بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی تەماتە بۆ زیاتر گرنگیدانە بە بەرهەمی ناوخۆ و هەروەها پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانە لە هەندێ نەخۆشی كە لە بەرهەمی دەرەوەدا هەیە. .