گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشداران ’’هێندەى دانیشتوانى چوار وڵاتن’’

’’مۆبایل رۆژانە 38 ملیۆن دۆلار زیان دەدات لە عێراق’’ 

2020.11.03 - 13:24
App store icon Play store icon Play store icon
’’مۆبایل رۆژانە 38 ملیۆن دۆلار زیان دەدات لە عێراق’’ 

ناس کورد-

 

ئەندامی لیژنەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان عەلا روبەیعی ئاشكرایكرد بەشدارانی هێڵەكانی مۆبایل لە عێراق 38 ملیۆن كەسن و ئەگەر رۆژی 1 دۆلاریش خەرج بكەن ئەو پارەیە لە كیسی كۆمپانیای نیشتمانی دەچێت كە لە عێراق دانەمەزراوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕوبەیعی لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی فەرمی عێراق كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (3 تشرینی دووەمی 2020)، باس لەوە دەكات بەشدارانی هێڵەكانی مۆبایل 38 ملیۆن كەسن لە عێراق كە یەكسانن بە ژمارەی دانیشتوانی چوار وڵاتی كەنداوی دراوسێی عێراق. 

 

باس لەوەش دەكات كۆی داهاتی دەوڵەت لە كۆمپانیا ئەهلییەكان ساڵانە دەوروبەری 500 ملیۆن دۆلارە، بەڵام ئەگەر كۆمپانیایەكی نیشتمانی دروست بكرێت بۆ ركابەریكردنیان و داهاتەكەی بۆ خەزێنە بگەڕێتەوە ئەوە دەگاتە ملیۆنەها دۆلار بۆ نمونە هەر بەشداربوویەك رۆژی یەك دۆلار خەرج بكات بۆ پەیوەندی و گەیاندن ئەوە رۆژانە دەگاتە 38 ملیۆن دۆلار.

 

لیژنەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى پەرلەمانى عێراق لە تەمموزى ئەمساڵدا هەوڵێکى ئاشکراکرد بۆ دامەزراندنى کۆمپانیایەکى نیشتیمانى بوارى پەیوەندى مۆبایل.

  

عودەى شەعلان، ئەندامى لیژنەکە بە رۆژنامەى سەباحى نیمچە فەرمى ڕاگەیاندووە، لیژنەکە ئامادەیە بۆ کاراکردنى دۆسیەى دامەزراندنى کۆمپانیاى نیشتیمانى بوارى پەیوەندى، کە پێویستە کاربکات لەگەڵ ئەو سێ کۆمپانیایەى دیکەى پەیوەندى کە کاردەکەن، بۆ ئەوەى خزمەتگوزارییەکان بەردەست بێت بۆ هاووڵاتییان بەشێوەیەک کە گونجاو بن لەگەڵ تواناى داراییان، قۆرخکاریش بنەبڕبکرێت.  

  

وتیشى"زۆرینەى وڵاتان خاوەنى کۆمپانیاى پەیوەندى نیشتیمانین، کە هاووڵاتیان بە پارەیەکى کەم خزمەتگوزارییەکانیان بەکاردەهێنن، بۆیە پێویستە عێراق ئەو جۆرە کۆمپانیایەى هەبێت".  

  

شەعلان  باسى لەوەشکردووە، خزمەتگوزاریی نەوەى چوارەم پێویست بوو لەکۆتایی 2012 بەردەستبێت و لێکتێگەیشتن هەبێت لەنێوان وەزارەتى پەیوەندییەکان و دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، کە هەریەکەیان رۆڵى خۆى هەیە لەو پڕۆژەیەدا.  

  

جەختیشیکردووەتەوە، کەرتى پەیوەندى لە عێراق هەستانەوە بەخۆوە نابینێت تەنها بە هاریکارى پتەو و راستەقینەى ئەو دوو دامەزراوەیە نەبێت.