ناس كورد-
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی بارزۆری چه‌ند محاویله‌یه‌كی كاره‌با له‌شاری سلێمانی له ڕێگه‌ی دانانی پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌باوه، بڵاوكرده‌وه.
له ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ناس كورد كه‌وتووه ئاماژه به‌وه كراوه (3ی تشرینی دووه‌می 2020)، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى بارزۆرى چه‌ند محه‌ویله له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى ناوشارى سلێمانى، به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى، بەبڕی (180.989.600) سەد و هه‌شتا ملیۆن و نۆسه‌د و هه‌شتاو نۆ هه‌زار دینار پرۆژەیەكی كارەبا جێبەجێدەكرێت.
به‌گوێره‌ی رونكردنهوهكه، پڕۆژه‌كه لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە، له‌سنورى ناو شارى سلێمانى.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌و بڕوایه‌دایه به ئه‌نجامدانی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی:
- چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى محه‌ویله‌ى (8) له فیده‌رى (106) وێستگه‌ى راپه‌ڕین.
- راكێشانى كاره‌باو دانانى محه‌ویله بۆ گه‌ڕه‌كى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ژماره 107 كه‌رتى 2ى قڕگه.
- دانانى محه‌ویله‌ى مساعید له فیده‌رى(264) لهگهڕهكى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د.
- دانانى محه‌ویله‌ى مساعید بۆ محه‌ویله‌ى 19+20 له فیده‌رى 212 وێستگه‌ى ناوه‌ندى شار.
- چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى محه‌ویله‌ى 12 له فیده‌رى (39) له گه‌ڕه‌كى ئازادى.
- چاكسازى له هه‌ردوو محه‌ویله‌ى 10+ 11 دانانى محهویبهى مساعید له‌سه‌ر فیده‌رى 312 گه‌ڕه‌كى ئیسكان.
-دابینكردنى محه‌ویله‌ى مساعید بۆمحهویلهى (8)ى له سه‌ر فیده‌رى (43) له وێستگه‌ى ئه‌زمڕ.
-دانانى محه‌ویله‌ى مساعید بۆ محه‌ویله‌ى (17) له سه‌ر فیدرهى (407) له وێستگه‌ى كوردسات.
جهختیشكراوهتهوه، پرۆژكه لەلایەن كۆمپانیای (ژیكاڵ) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره لەماوەی (75) رۆژى كاركردندا تەواو بێت.