ناس کورد-
ئاڵا تاڵەبانى پەرلەمانتارى یەکێتى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لایەنە کوردییەکان لە هەڵبژاردنى داهاتووى عێراق لەبەردەم تەحهدایەکى نوێدان بەتایبەتى لەناوچە جێناکۆکەکان، بەهۆى یاساى نوێی هەڵبژاردن و فرە بازنەییەوە.
ئاڵا تاڵەبانى بە ناس کوردى رایگەیاند (3ی تشرینی دوووەمی 2020)، فرە بازنەیی لەناوچە جێناکۆکەکان بۆ کورد زیانى نابێت، بەمەرجێک خۆى رێکبخات.
وتیشى "کورد دەتوانێت پارێزگارى لە کورسییەکانى بکات و لەهەندێ پارێزگا زیادیشى بکات".