ناس کورد-
هێرشێکى خوێناوى کوژرانى دوو کەسى لێکەوتەوە، کاتێک چەند چەکدارێک تەقەیان لە شەش شوێنى جیاواز کرد لە ڤیەنناى پایتەخنى نەمسا.
هێرشەکە درەنگانى شەوى رابردوو روویدا، بەوتەى پۆلیس یەکێک لە هێرشبەرەکان کوژراوە و یەکێکى دیکەش دەستگیرکراوە، لانى کەم هێرشبەرێکى دیکە هەڵهاتووە.
سيباستيان كورتس راوێژکارى نەمسا هێرشەکەى بە "تیرۆریستى" ناوبرد.
هێرشەکە پێش چەند کاتژمێرێکى کەم هات لە سەپاندنى رێوشوێنى نوێ لەنەمسا بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا.