ناس کورد-
شۆفێرى شەمەندەفەرێک لە هۆڵەندا بەشێوەیەکى سەرسوڕهێنەر رزگاریبوو، کاتێک کۆنتڕۆڵى لەدەستدا، بەڵام بەهۆکارێکى پێشبینینەکراو نەکەوتە ناو ئاوێکى زۆرەوە کە لەبەردەمیدا بوو.
بەپێی پێگەى بی بی سی ( 3ی تشرینی دوووەمی 2020)، شەمەندەفەرەکە کە لە نزیک شارى رۆتردام دەرۆیشت، خۆى کێشاوە بە بەربەستێکدا و خەریک بووە لەبەرزى 10 مەترەوە بکەوێتە ناو ئاوێکى زۆرەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کلکى پەیکەرێکى گەورەى نەهەنگ کە لەو شوێنە بووە شەمەندەفەرەکەى رزگار کردووە و بە هەڵواسراوى بەسەر کلکى پەیکەرەکەوە گیرساوەتەوە.
شۆفێرەکە توانیویەتى شەمەندەفەرەکە جیبهێڵێت کە کەسى تێدا نەبووە و رەوانەى نەخۆشخانە کراوە بۆ ئەنجامدانى پشکنین و پێناچێت هیچ زیانێکى پێگەیشتبێت.