گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لە هەرێمەوە ئاودیوی ئێران کراوە’’

داوادەکرێت لەسەر ’’ئابڕوچونێکى گەورە’’ بەغدا بەرەو هەرێم بجوڵێت

2020.11.02 - 23:24
داوادەکرێت لەسەر ’’ئابڕوچونێکى گەورە’’ بەغدا بەرەو هەرێم بجوڵێت

ناس کورد-

شارەزایەکى بوارى نەوت هەندێ لایەنى هەرێمى کوردستان تۆمەتبار دەکات بە "دزینى" ئامێر و کەلوپەلەکانى پاڵاوگەى بێجى، داواش لە حکومەتى عێراق دەکات کاربکات بۆ گەڕاندنەوەیان.

 

سەڵاح موسەوى، شارەزاى بوارى نەوت لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە ناس کورد دیویەتى رایگەیاند ( 2ی تشرینی دوووەمی 2020)، ئەوەى لە پاڵاوگەى بێجى ڕوویداوە "ئابڕوچونێکى گەورەیە کە هەندێ لایەن لە هەرێم هەستاون بە دزینى کەلوپەلەکانى پاڵاوگەکە، دواتر حکومەتى هەرێم بە بەغداى وتووە ئەو کەلوپەلانەى لە بازاڕى رەش کڕیوە و دەیەوێت بە 300 ملیۆن دۆلار پێی بفرۆشێتەوە".

 

موسەوى دەڵێت، پێویستە دەوڵەت بجوڵێت بەرەو هەرێم و "دزەکان" دەستگیربکات.



دەشڵێت "ئامێر و کەلوپەلەکانى پاڵاوگەى بێجى دزراوە و براوە بۆ کوردستان، لەوێ لە بازاڕى ڕەش هەڵوەشێنراوە و گوازراوەتەوە بۆ ئێران، ئەوەش شتێکى مەترسیدارە و پێویستە بەغدا بجوڵێت".



لەکۆتایی ئابى رابردوودا، وەزارەتى نەوتى عێراق پلانێکى راگەیند بۆ تەواوکردنى پاڵاوگەى بێجى و خستنەوەکارى لەساڵى 2023.