گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە 34 ساڵی ڕابردوودا پێشبینییەکانی ڕاست بوون

’’ترەمپ دەدۆڕێت و بایدنيش دەبێتە سەرۆک’’.. مێژوونوسە بەناوبانگەکە پێشبینی کرد

2020.11.02 - 21:54
’’ترەمپ دەدۆڕێت و بایدنيش دەبێتە سەرۆک’’.. مێژوونوسە بەناوبانگەکە پێشبینی کرد

ناس کورد-

مێژوونووسێکی دیار و بەناوبانگی ئەمەریکی پێشبینی دەکات جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان ببێت بە براوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا و دوناڵد ترەمپ کێبڕکێکە بدۆڕێنێت.

 

ئاڵان لیکتمان لە تویتێکیدا کە ناس کورد بینوویەتی ئاماژەی بەوەکردووە (2ی تشرینی دووەمی 2020)، "پێشبینی دەکەم ترەمپ یەکەم سەرۆکی ئەمەریکا بێت لە ساڵی 1992ەوە کە نەتوانێت بۆجاری دووەم ببێتەوە بە سەرۆک، جۆ بایدن دەبێت بە سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا".

 

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا، لیکتمان لە ماوەی 34 ساڵی ڕابردوودا هەموو پێشبینیەکانی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکاوە ڕاست دەرچوون و لەو ماوەیدا بەهیچ شێوەیەک هەڵەی نەکردووە.

 

ساڵی 2016، لیکتمان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا پێشبینی ئەوەی کردبووە کە دۆناڵد ترەمپ کێبرکێی هەڵبژاردنەکان دەباتەوە و هیلاری کلینتۆن، کاندیدی دیموکراتەکان دەدۆڕێت.

 

ئەو مێژوونوسە پێشبینییەکانی بە هەرمەکی ناکات بەڵکو لە ڕێگەی خاڵ بەندییەکەوە هەڵسەنگاندن بۆ چانسی هەر کاندیدێکی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەکات کە پێکهاتوون لە 13 خاڵی سەرەکی کە گرنگترینیان پێکهاتوون لە دۆخی ئابوری، کۆمەڵایەتی، کاریزمایی، سیاسەتی دەرەوە، دەستێوردانە سەربازییەکانی دەرەوە ئەمەریکا.

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی لیکتمان، لەئێستادا لەو 13 خاڵە بایدن حەوت خاڵی بەدەستهێناوە و ترەمپیش تەنها شەش خاڵی هەیە.