گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی لە ناس کوردەوە

شاندێکى عێراقی دەگاتە هەرێم

2020.11.02 - 21:37
شاندێکى عێراقی دەگاتە هەرێم

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندێکی دەستەی ئاماری ناوەندی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری.

 

عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراق لەلێدوانێکی تایبەتدا بە ناس کوردی ڕایگەیاند ( 2ی تشرینی دوووەمی 2020)، "هەفتەی داهاتوو شاندێکی دەستەی ئاماری ناوەندی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، سەردانەکەش بەمەبەستی خۆ ئامادەکردنە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان کە بڕیارە لە مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتووا ئەنجامبدرێت".


وتیشی، "بڕیارە بەهەماهەنگی سندوقی نیشتەجیبوونی سەر بەنەتەوە یکگرتووەکان و دەستەی ئاماری ناوەندی عێراق ناوەندێکی پێشکەوتووی ئاماری ئەلکترۆنی لە شاری هەولێر بکرێتەوە، سەردانی شاندەکەش بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسەیە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم".

 

بڕیاربوو سەرژمێری گشتنی دانیشتوانی عێراق لەمانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پڕۆسەکە دواخرا بۆمانگی ئەیلولی 2021.

 

دوایین سەرژمێری فەرمی وگشتگیر کە لە عێراقدا ئەنجامدراوە لەساڵی 1987 دا بووە، لەوکاتەوە سەرژمێرى لەو شێوەیە ئەنجامنەدراوە.