گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەنگ و چەخماغەی هەورەبروسکە

وادەى بارانى بەخوڕ و پڕ بروسکە لە هەرێم و عێراق ڕاگەیەنرا

2020.11.02 - 20:38
وادەى بارانى بەخوڕ و پڕ بروسکە لە هەرێم و عێراق ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

کەشناسێکی عێراقی پێشبینی دەکات ئەمشەو بارانبارینێکی بە برۆسکە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بگرێتەوە و کۆتایی ئەم هەفتەیەش بگاتە هەرێم.

 

سادق عەتییە، کەشناسی دیاری عێراقی لە هەژماری خۆی لە توڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کە ناس کورد بینوویەتی بڵاویکردەوە ( 2ی تشرینی دووەمی 2020) "بەهۆی بەرکەوتنی نێوان هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و بەرزە پاڵەپەستۆی شێدار کەمەری، ئەمشەو (دووشەمە) کەشی هەندێ لە ناوچەی عێراق گۆڕانکاریی بەسەردا دێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئێستادا هەوری ڕەشی کەڵەکەبووی بە بارانی بە بروسکە ئاسمانی ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراقی گرتووەتەوە، ئەوەش وادەکات سبەی( سێشەممە) دەرفەتی بارانبارین لەو ناوچەیەدا زۆربێت".

 

عەتییە پێشبینی ئەوەشی کردووە، "ڕۆژی چوارشەممە نزمە پاڵەپەستۆیەکی جوڵاو لە سەردەریای ناوەڕاست دەبێت هۆکاری بارانبارین لە ناوچەکانی سوریا، لوبنان و فەلەستین، ڕۆژی پێنجشەممە ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە کاریگەرییەکانی دەگاتە سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بۆیە  پێشبینی دەکرێت بارانێکی بە بروسکە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و باکوری پارێزگای نەینەوا بگرێتەوە".

 

بەگوێرەی پێشبینیەکانی ئەو کەشناسە عێراقییە، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی کاریگەرییەکانی هاتنی نیمچە شەپۆلی بەستەڵکییەوە دابەزین بە خۆیانەوە دەبینن، بەڵام پلەکانی گەرما لەناوچەکانی دیکەی عێراق وەک خۆیان دەمێننەوە تەنها لەشەودا هەندێک بەرزدەبنەوە.