ناس کورد-
توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێی ئاشکرای کرد، پێدانی دەرمانی ئەسپرین بە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕۆڵی بەرچاوەی هەبووە لە کەم کردنەوە نیشانەکانی نەخۆشییەکە و ڕێژەی گیانلەدەستدانیشی بە ڤایرۆسەکە دابەزاندووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لەلایەن کۆلێژی پزیشکی "زانکۆ میریلاند" لە ئەمریکا ئەنجامدراوە و ناس کورد بەدواداچوونی کردووە (2ی تشرینی دووەمی 2020) دەرکەوتووە، "بەکارهێنانی دەرمانی ئەسپرین بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە کەمکردنەوە نیشانەکانی نەخۆشییەکە و لە هەمانکاتیشدا بەڕێژەیەکی زۆرباش بووە بە فریادڕەسی توشبووانی ڤایرۆسەکە وڕزگاری کردوون لە مردن".
ئاماژە بەوەکراوە، "توێژینەوەکە تاقیکردنەوەی تەختی لەسەر نزیکەی 412 توشبووی پەتاکەی کردووە کە لەنێوان مانگی ئازار و تەموزی ڕابردووا داخڵی نەخۆشخانەکان کراوەن، دەرکەوتووە بەکارهێنانی ئەسپرین بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشانە بووەتە هۆکاری کەمکردنەوە لێکەوتەکانی ڤایرۆسەکە لەسەر جەستەیان".
بەگوێرەی توێژینەوە ئەمریکییەکە، "لە 23% ئەو کەسانەی کە دەرمانی ئەسپرینیان وەرگرتووە دوای 24 کاتژمێر پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد نەبووە و نەخراونەتە ژووری چاودێری چڕەوە، بەو شێوەیەش لە دێوەزمەی مردن دوورکەوتوونەتەوە".
توێژینەوە پزیشکییەکە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، "بەکارهێنانی دەرمانی ئەسپرین بۆ توشبووانی کۆرۆنا دەیانپارێزێت لەتوشبوون بە جەڵتەکانی مێشک و دڵ، و سییەکان و ڕێگری دەکات لە خوێن مەیین لەناو بۆرییەکانی خوێندا، چونکە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرجار دەبێتە هۆکار توشبوون بە خوێن مەیین لە قاچ و کۆئەندامی هەناسدان، ئەوەش وادەکات توشبووی کۆرۆنا هەندێک جار توشی خوێن بەربوون بێت".
توێژینەوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "نابێت دەرمانی ئەسپرین بە بێ ڕاوێژکاری پزیشک بەهیچ شێوەیەک بە کار بەهێنرێت".