ناس کورد-
گەشتە ئاسمانییەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى لەگەڵ وڵاتان بەرەو ئاساییبوونەوەى تەواوەتى دەچن و تا ئێستا زیاتر لە نیوەى گەشتەکان دەستیپێکردووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى بە ناس کوردى راگەیاند (2ی تشرینی دووەمی 2020)، 60%ى گەشتە ئاسمانییەکان دەستیپێکردووەتەوە و گەشتەکان بەرەو ئاساییبونەوە دەچن.
وتیشى، "گەشتەکانى تورکیا دەستیپێکردووەتەوە، هەروەها گەشتى ئاسمانى هەیە لەگەڵ دوبەى، قەتەر، قاهیرە و بەیروت و چەند وڵاتێکى دیکە".
دواى چەند مانگێک لە دەستپێکردنەوەى گەشتەکان، سەرەتاى مانگى رابردوو جارێکى تر گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان تورکیا لەگەڵ هەرێم و عێراق راگیرایەوە بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە.
سەرەتاى ئابى ئەمساڵ دەرگاى فڕۆکەخانەکانى هەرێمى کوردستان بەرووى گەشتە ئاسمانییەکاندا کرانەوە، دواى نزیکەى پێنج مانگ لە راگرتنى گەشتەکان بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە.