گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمەریکا لە عێراق و چەند وڵاتێک گۆڕانکاری دەکات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى چین و ڕوسیا

2020.11.02 - 17:53
ئەمەریکا لە عێراق و چەند وڵاتێک گۆڕانکاری دەکات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى چین و ڕوسیا

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پنتاگۆن)  بڕیاری داوە پلەی سەربازی پاشکۆ سەربازییەکانی لە ناوەندە دیبلۆماسییەکانی لە چەند وڵاتێک کەم بکاتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە پەیوەندی بە پلانی جیوسیاسی ئەو وڵاتەوە هەیە.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "ۆوڵ ستریت"ی ئەمەریکی کە ناس کورد بە داواداچوونی بۆ کردووە (2ی تشرینی دووەمی 2020)، مارک ئەسپەر، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە لە 24ی ئابی ڕابردوودا بڕیارێکی واژۆکردووە کە تێدا بڕیاردراوە بۆ لەمەودوا دەبێت پلەی سەربازی پاشکۆسەربازییەکانی وڵاتەکەی لە نێردە دیبلۆماسییەکانی ئەمەریکا لە پلەی عەقید تێپەڕ نەکات و نابێت بەپلەی جەنەڕاڵ و ئەدمیڕاڵ بن".

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو بڕیارە نێردە دبلۆماسییەکانی ئەمریکا دەگرێتەوە لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست وخۆرئاوای ئەفریقیا دەگرێتەوە کە پێکهاتوون لە چەند وڵاتێک وەک سعودیە، عێراق، میسر، پاکستان، بەریتانیا، ئیمارات، کوەێت، تورکیا، غانا و وڵاتی غانای کەمەریی لە ئەفریقیا".

 

بەگوێرەی ڕۆژنامە ئەمەریکییەکە، بڕیارەکەی پنتاگۆن پەیوەندی بە دابەشکردنەوەی تواناکانەوە هەیە لە ڕوبەڕوبوونەوەی ڕوسیا وچین لە گۆڕپانی جیوسیاسی جیهانیدا".  

 

ۆوڵ ستریت ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکەی پنتاگۆن ناڕەزایەتیەکی زۆری لێکەوتووەتەوە لەناو کۆنگرێسی ئەمریکادا، بەو پێیەی ئەوبڕیارە زیان بە پەیوەندییەکانی ئەمریکادەگەیەنێت لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا ودەبێت هۆکاری دروستبوونی  کۆسپ لەبەردەم  بنبڕکردنی تیرۆر ولە هەمانکاتیشدا دەرگای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وئەفریقیا لەسەرپشت بۆ ڕوسیا وچین واڵادەکاتەوە".