گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە پارەکەى بەغداشەوە؟

لێدوانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لەسەر موچەی ئەم مانگە

2020.11.02 - 17:09
لێدوانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لەسەر موچەی ئەم مانگە

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، داوایان لە حکومەت کردووە وەڵامیان بداتەوە لەبارەی کاریگەری تاقاندنەوەی بۆری نەوت لەسەر داهاتەکان، دەیانەوێت بزانن حکومەت دەتوانێت ئەم مانگە شایستە داراییەکانی فەرمانبەران دابین بکات یاخود نا.

 

زیاد جەبار، سەرۆکى لیژنەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند ( 2ی تشرینی دووەمی 2020): "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەى داراییدا داوامان لە حکومەت کردووە  وەڵامان بداتەوە ئایا تاچەند تاقاندنەوەی بۆرییە نەوتەکەی هەرێم لە تورکیا کاریگەری دەبێت لەسەر داهاتەکان، لە ئێستادا چاوەڕێی وردەکارییەکانی ئەو پرسەین لە حکومەت".

 

وتیشی، "پرسیاری ئەوەشمان لە حکومەت کردووە ئایا ئەم مانگە دەتوانێت لەگەڵ ئەو 320 ملیارەی کە لە بەغداوە دێت موچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانیان فەراهەم بکات یاخود نا".

 

حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاند (30ى تشرينى يەكەمى 2020)، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێم رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت بوەستێت.

 

جەختیشیکردووەتەوە، بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت ودەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت. لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.

 

رۆژێک پێشتر، هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) باڵى سەربازى پەکەکە رایگەیاند، هێزەکانیان 28 تشرینی یەکەم 2020، هێرشیان کردووەتە سەر بۆرییەکى نەوت گوێزەرەوە لە شارى مێردین و بۆرییەکە بەتەواوى لەناو چووە.