گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری تەواو

كارەبا دەبێتە 24 كاتژمێر و كرێی موەلیدەی مانگی ڕابردوودش دیاری کرا

2020.11.02 - 16:36
App store icon Play store icon Play store icon
كارەبا دەبێتە 24 كاتژمێر و كرێی موەلیدەی مانگی ڕابردوودش دیاری کرا

ناس کورد-

بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمدا کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە 24 کاتژمێر و بە بەردەوامی هەبێت، هاوکات نرخی ئەمپێرێ کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی ڕابردوو دیاری کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکەی دەستی ناس کورد کەوتووە (2ی تشرینی دووەمی 2020)، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان لە دیوانی قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی کۆبوەوە بۆ دیاریکردنی نرخی موەلیدە بۆ مانگی ڕابردوو (تشرینی یەکەم) موەلیدە ئەھلییەکان لە نێوان (35 بۆ 55) کاتژمێر کاریان کردوە و نرخی ئەمپێرێک لە نێوان (1500بۆ 2000) دەبێت، بەوپێیەش نرخی ئەمپێڕێک کارەبا لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز دەبێت.

 

سەبارەت بە

بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی یانزە تشرینی (دووەم)، ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەھلییەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن، لە کۆبونەوەکەشدا ئەو خاڵە دوپاتکرایەوە کە پێویستە دوای کوژانەوەی کارەبای نشتیمانی 10 خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.