ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی دۆخی کۆرۆنای ئاشکراکرد و دەڵێت، سێ هەزار و 413 توشبووی نوێ و دوو هەزار و 995 حاڵەتی چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکە تۆمار کراون.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى وەزارەت بۆ ئەمڕۆ دووشەممە (2ی تشرینی دووەمی 2020)، 51 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراون کە زۆربەیان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن.